پسپۆڕی بایلۆژی بۆ حكومەتی هەرێم: دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕن



پسپۆڕێكی بایلۆژی پزیشكی مەترسییەكانی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەهێزبوونی تیشكی خۆر لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان و فەرمانبەران ئاشكرادەكات و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات، دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕێت.

شێرزاد حەسەن ڕەزا، پسپۆڕی بایلۆژی پزیشكی لە وتارێك، كە لە سایتی (خەڵك) بەناونیشانی “لە پێناو بەرژەوەندی و پارێزگاری لە تەندروستی ھاوڵاتیانی كوردستان،دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕن” ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی زانستی ژینگەی و كاریگەرییە بایۆلۆژیەكان بۆ سەر جەستەی مرۆڤ و لە ئەگەری بەركەوتنی تیشكی سەروو وەنەوشەیی لە وڵاتانی جیھاندا، مەترسیەكانی ئەم تیشكە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە تایبەت لە وەرزی ھاویندا، زۆرینەی وڵاتان گۆڕانكاری دەكەن لە كاتی دەوامی فەرمی و شێوازەكانی بەڕێوەبردن.

ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی كوردستانیش بەھۆی شوێنی جوگرافی وھێڵەكانی پانی ئەگەری مەترسی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران دەبێت، وەك پێش =بینی كراوە بەشێوەیەكی بەرچاو پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، بەجۆرێك لە سلێمانی و هەڵەبجە دەگاتە ١١ میلیوات، لە پارێزگای هەولێر و دهۆك و كەركوك دەگاتە ١٠ میلیوات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم تیشكە جۆرێكە لە تیشكی كارۆموگناتیسییەی ھۆكارە بۆ زیان گەیاندن بە چاو، زانایان و پزیشكانیش بەردەوام هۆشداری ئەوە دەدەن هەرگیز بەشێوەیەكی راستەوخۆ سەیری ئەو تیشكە نەكرێت، ھۆكارە بۆ دروستبوونی ئاوی سپی چاو كە ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستاندا رێژەی بەرز بووەتەوە.

دەشڵێت: دەبێتە هۆی سووتانی پێست و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و پسپۆڕانی بیۆلۆژیا و پزیشك و راوێژكارانی زانستی لە جیھاندا ، تیشكی سەروو وەنەوشەیی بە تیشكی شێرپەنجەیی بۆ مرۆڤ پۆلێن دەكەن، چونكە زیان بە DNA دەگەیەنێت.

داواش دەكات، دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكان یەك كاتژمێر زووتر ڕۆژانە دەست پێ بكات و یەك كاتژمێر دەوامی ئاسایی لە نیوەڕوان كەم بكرێتەوە.

کۆمیسیۆن کارتەکانی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد
پێت کۆمیسیۆن کارتەکانی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر