لە پێناو تەندروستی ھاووڵاتیان دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕن



*شێرزاد حەسەن ڕەزا

داواكاریەك بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێم و وەزارەتە پەیوەندی دارەكان..

لە پێناو بەرژەوەندی و پارێزگاری لە تەندروستی ھاوڵاتیانی كوردستان،دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕن
بەپێی ی زانستی ژینگەی و كاریگەریە بایۆلۆژیەكان بۆ سەر جەستەی مرۆڤ و لە ئەگەری بەركەوتنی تیشكی سەروو وەنەوشەیی لە وڵاتانی جیھاندا ،مەترسیەكانی ئەم تیشكە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە تایبەت لە وەرزی ھاویندا ،زۆرینەی وڵاتان گۆڕانكاری دەكەن لە كاتی دەوامی فەرمی و شێوازەكانی بەڕێوەبردن ، هەرێمی كوردستانیش بەھۆی شوێنی جوگرافی وھێڵەكانی پانی ،ئەگەری مەترسی لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران دەبێت،وەك پێش بینی كراوە بەشێوەیەكی بەرچاو پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، بەجۆرێك لە سلێمانی و هەڵەبجە دەگاتە ١١ میلیوات، لە پارێزگای هەولێر و دهۆك و كەركوك دەگاتە ١٠ میلیوات.

ئەم تیشكە جۆرێكە لە تیشكی كارۆموگناتیسییەی ھۆكارە بۆ
١— زیان گەیاندن بە چاو، زانایان و پزیشكانیش بەردەوام هۆشداری ئەوە دەدەن هەرگیز بەشێوەیەكی راستەوخۆ سەیری ئەو تیشكە نەكرێت، ھۆكارەبۆ دروستبوونی ئاوی سپی چاو كە ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستاندا رێژەی بەرز بووەتەوە.

٢— سووتانی پێست و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.

ئاستی كاریگەری تیشكەكە بەپێی كات دەگۆڕێت و لە رۆژدا لەكاتەكانی نیوەڕواندا و لە وەرزەكانیشدا لە هاویندا لە بەرزترین ئاستدایە،
پسپۆڕانی بیۆلۆژیا و پزیشك و راوێژكارانی زانستی لە جیھاندا ، تیشكی سەروو وەنەوشەیی بە تیشكی شێرپەنجەیی بۆ مرۆڤ پۆلێن دەكەن، چونكە زیان بە DNA دەگەیەنێت، هەروەها ئەو تیشكە زۆر زیان بە خانەكان دەگەیەنێت كە ناتوانرێت دووبارە چاك بكرێتەوە، بۆیە خانە تووشبووەكان لەوانەیە تێكبچن و ببنە خانە شێرپەنجەییەكان.

لە پێناوەدا داواكارین دەوامی وەزارەت وفەرمانگەكان أ—یەك سەعات زووتر رۆژانە دەست پێ بكات
ب— یەك سەعات دەوامی ئاسایی لە نیوەڕوان كەم بكرێتەوە.
بەھیوای سەلامەتی و سوودی ھەمووان

 

*پسپۆڕی بایلۆژی پزیشكی

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
وەفای گەنجێک بۆ دایکە نەخۆشەکەی سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە
دوات وەفای گەنجێک بۆ دایکە نەخۆشەکەی سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە
پەیوەندیدار