وەفای گەنجێک بۆ دایکە نەخۆشەکەی سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە



وەفای گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵی هەڵەبجە بۆ دایکە نەخۆشەکەی سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

گۆران خدر تەمەن (٢٧ ساڵ)، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی تەوێڵەی سەربە پارێزگای هەڵەبجەیە، ڕۆژانە دایکی بە کۆڵ دەگێڕێت.

دایکی گۆران، مونیرە حەمە کەریم (٥٧ ساڵ)، کە ماوەی پێنج ساڵە تووشی جەڵتە بووە و توانای ڕۆیشن و قسەکردنی نییە، بە هاوکاری کچ و کوڕێکی کە خزمەتی دەکەن توانیوویەتی بەسەر نەخۆشیەکەیدا زاڵبێت و ژیانی تا ڕادەیەک ئاسایی ببێتەوە.

دایکی گۆران کە شەیدای سروشتی هەورامان و باخ و بێستانی ناوچەکەیە، تا خۆی دەیتوانی سەردانی دەکردن و منداڵەکانی بە ناو باخ و سروشتی ناوچەکەدا گێڕاوە، ئێستاش لە دوای نەخۆشکەوتنی تەنیا دڵی بەو ناوچەیە دەکرێتەوە. لەبەر ئەوە کوڕەکەشی ڕۆژانە بۆ دڵخۆشکردنی دایکی، لە کۆڵی دەگرێت و دەیبات بۆ هەر شوێنێک دایکی دڵی پێ بکرێتەوە و حەزی پێبکات.

سەبارەت بە تەندروستی دایکی، گۆران خدر وتی، پێنج ساڵە دایکم وای لێهاتووە و ناتوانێت قسە بکات، لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەدا بە چارەسەری سروشتی هەستاوەتەوە و کەمێک خۆی گرتووە، نزیکەی ٣ بۆ ٤ ساڵ بەس هاتوچۆی پزیشکمان پێی دەکرد، بە بەفر و باران هاتوچۆمان پێکردووە، لە ماڵی خۆمانەوە بە کۆڵ دەیهێنینە سەر شەقام و لەوێیەوە بە ئۆتۆمبێل دەیبەینە لای پزیشک، لەبەر ئەوەی کۆڵانەکان تەسک و شوێنی هاتوچۆی سەیارەی نییە بەناچاری بە کۆڵ هاتوچۆی پێ دەکەین.

گۆران باسی لە بڵاوکردنەوەی چەند دیمەنێکی کرد کە دایکی بە کۆڵ دەگێڕێت و وتی، لەم ماوەی ئەم پێنج ساڵەدا ڕاستە ڤیدیۆی زۆرم هەبووە، بەڵام بڵاوم نەکردووەتەوە هەر لای خۆم بووە، هەندێک شتم بینیوو ە بۆیە حەزم کرد ئەم ڤیدیۆیانە دابنێم تا هەندێک کەس ئەجری دایک بزانن کە ئەرکی بەسەر شانی هەموومانەوەیە، ئەو بەخێو و گەورە کردووە، دەبێت ئێمەش پاداشتەکەی بدەینەوە.

گۆران زۆر بە دڵخۆشی و بەبێ ئەوەی هەست بە بێزاری بکات خزمەتی دایکی دەکات، هەر کارێکی لەدەست بێت دەیکات بۆ ئەوەی دایکی دڵخۆش بکات، وەک خۆی دەڵێت: دایکم پێنج ساڵە لەم حاڵەتەدایە، بەڵام وا دەزانم پێنج خوولەکە کەوا خزمەتی دەکەین، بێگومان شانازییەکەشم دەگەڕێتەوە بۆ خوشکەکەم کە زۆر هاوکاری دەکات و بەردەوام لەگەڵیی دایە. تا مردن دەستی ئەو ماچ دەکەین و دەستی خۆش بێت، سوپاسی دەکەین.

وتیشی، هەندێک کەس هەیە لەگەڵ دایکیدا خراپە، بێگومان ئەوانە پەشیمان دەبنەوە، تا منداڵت نەبێت نازانیت دایک و باوک چەند باشە بۆت، دایکم پێش ئەوەی ئەم حاڵەتەی بەسەر بێت، لە شوێنێک بووایە تەلەفۆنی بۆ دەکردم و دەیوت تەلەفۆنی بۆ بکەن نەهاتووەتە بۆ ماڵ، منیش کەمێک ئیشەکەم وابوو بە شەودا زۆر لە ماڵ نەبووم. کاتی نانی ئێوارە چەند جار تەلەفۆنی بۆ دەکردم.

لە پێناو تەندروستی ھاووڵاتیان دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕن
پێت لە پێناو تەندروستی ھاووڵاتیان دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕن
زانیاری نوێ‌ لەسەر هەمواركردن و زیادكردنی مووچەی تەندروستی ئاشكرادەكرێت
دوات زانیاری نوێ‌ لەسەر هەمواركردن و زیادكردنی مووچەی تەندروستی ئاشكرادەكرێت
پەیوەندیدار