داوای داخستنی ڕێگای گۆیژە و ئەزمەڕ کرا



وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی پێشنیاری بۆ داخستنی ڕێگای ئەزمەڕ و گۆیژە دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئارام عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریی شارستانى سلێمانى رایگه‌یاند، “به‌مه‌به‌ستى رێگرى كردن له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى كه‌ له‌ چیاى ئه‌زمڕ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ پێشنیارمان كردووه‌ كه‌ رێگاى سه‌ره‌كى شاخى گۆیژه‌ و ئه‌زمڕ دابخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كەمان‌ قبوڵ نه‌كرێت ئه‌وه‌ تیمه‌كانمان به‌درێژایی شه‌و ده‌مێننه‌وه‌ تاوه‌كو رێگرى بكه‌ن له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئاگر لەو ناوچانە.

ئەمە لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و دووشەممە ئاگر لە بناری شاخی گۆیژە کەوتەوە و ڕووبەرێکی زۆر دار و پوش و سەوزایی سوتا و دواتر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام ئێوارە جارێکیتر ئاگر لە چیای ئەزمەڕ کەوتەوە و دواتر کۆنترۆڵ کرا، بۆ بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە تیمەکان لەو ناوچانە دەمێننەوە.

هۆشداری لە خواردنی هەندێک دەرمان لەگەڵ قاوە دەدرێت
پێت هۆشداری لە خواردنی هەندێک دەرمان لەگەڵ قاوە دەدرێت
حزبوڵڵا مووشەکە هەستیارە زیرەکەکانی جێگر کرد
دوات حزبوڵڵا مووشەکە هەستیارە زیرەکەکانی جێگر کرد
پەیوەندیدار