حزبوڵڵا مووشەکە هەستیارە زیرەکەکانی جێگر کرد



حزبوڵڵای لوبنان دوای زیادبوونی گرژییەکان و لە ئەگەری هەرچەشنە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، مووشەکە هەستیارە زیرەکەکانی جێگر کرد.

بەرپرسێکی حزبوڵڵای لوبنان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە، حزبوڵڵا هەڵوێستی بەرامبەر بە ئیسرائیل نەگۆڕاوە و لە ئەگەری هەرچەشنە هێرشێکی ئیسرائیل ئەوە بە شێوەیەکی بێ سنوور، هێرشی پێچەوانە ئەنجام دەدەن.

ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە ئەگەری هەرچەشنە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەریان، مووشەکە هەستیارە زیرەکەکانیان جێگر کردووە.

پێکدادانی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل کە لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە و دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستی پێکردووە، بەردەوامە و بە هۆیەوە ٣٨٦ چەکداری حزبوڵڵا کوژراون.

گرژییەکان دوای ئەوە پەرەی سەند کاتێک چەند گوللە هاوەنێک لەناوەندیی مەجدەل شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلان کە لە ژێر دەستی ئیسرائیل دایە ەوتە خوارەوە، و بووە هۆی کوژرانی ١٢ کەس و بریندار بوونی ٣٥ کەسی دیکە کە برینی ١٧یان سەختە.

 

داوای داخستنی ڕێگای گۆیژە و ئەزمەڕ کرا
پێت داوای داخستنی ڕێگای گۆیژە و ئەزمەڕ کرا
کامیان باشترە!!! خۆشۆردن بە ئاوی سارد یان گەرم؟
دوات کامیان باشترە!!! خۆشۆردن بە ئاوی سارد یان گەرم؟
پەیوەندیدار