ئاگر لە چیای ئەزمەڕ کەوتەوە



ئێوارەی ئەمرۆ ئاگر لە چیای ئەزمەڕ کەوتەوە و تیمەکانیش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

ئاگرەکەی ئەم ئێوارەیە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگرێکی گەورە لە بناری گۆیژە کەوتەوە، و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵ کرا.

هاوکات وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، لەدواى چوار کاتژمێر توانرا کۆنترۆڵى ئاگرە گەورەکەى شاخى گۆیژە بکرێت، و هۆبەی دارستانی گۆیژەش ڕایگەیاند، نزیکەی 300 دۆنم زەوی سووتاوە.

ئەو ڕەشەبا بەهێزەی لە شەوی ڕابردووەوە سلێمانی گرتۆتەوە، هۆکاری زوو تەشەنەسەندنی ئاگرەکەو قورسکردنی کاری تیمەکانی بەرگری شارستانییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

کامیان باشترە!!! خۆشۆردن بە ئاوی سارد یان گەرم؟
پێت کامیان باشترە!!! خۆشۆردن بە ئاوی سارد یان گەرم؟
نێچیرڤان بارزانی دەچێتەوە تاران
دوات نێچیرڤان بارزانی دەچێتەوە تاران
پەیوەندیدار