بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ڕێزلێنان پێشكه‌شی ئه‌و کارمەندە كرا، كه له ته‌نیشت ئه‌ركه‌كه‌یدا گرنگیی به ژینگه ده‌دات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له به‌رامبه‌ر ماندوبوونی و گرنگییدانی به ژینگه و پاراستنی گوڵ و دره‌خته‌كانی شه‌قه‌مه‌كانی ته‌نیشتی، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ناوشار مقه‌ده‌م (ڕزگار عه‌دنان) خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێشكه‌شی کارمەندی هاتووچۆ (ئاكۆ حه‌مزه) كرد.
ئەو كارمەندەی هاتووچۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەوە، كە تیایدا دەردەكەوێت چەندین گوڵ و نەمامی لە شوێنی كارەكەی لە شەقامێكی ناو شار چاندووە و بەردەوام ئاویان دەدات لەگەڵ ئەو گوڵ و نەمامانەی لە شەقامەكەدا هەن.