تەقینەوەیەک لە گەورەترین کارگەی کیمیایی لە ئەڵمانیا کەوتەوە



ئەمڕۆ دووشەممە ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کتەقینەوەیەک لە لودویگشافێن لەکارگەی BASF گەورەترین وێستگەی کیمیاییە لە وڵاتەکەدا ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی ژمارەی سەرەتاییەکان لەتەقینەوەکەدا 14 کەس بریندارکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، BASF لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاندووە، “تەقینەوەیەک و دواتر ئاگر لە بەشی باشووری کارگەکە لە لودویگشافن ڕوویداوە” لە نزیکەی کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.

دواتر کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە “ئاگرەکە کوژاوەتەوە و 14 کارمەندیش برینداربوونێکی سووکیان هەبووە و بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان گواستراونەتەوە بۆ کلینیکی کارگەکە”.

“ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەران دابەش ناكرێت”
پێت “ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەران دابەش ناكرێت”
كاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە دەگۆڕێت
دوات كاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە دەگۆڕێت
پەیوەندیدار