كاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە دەگۆڕێت



قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاگاداری سەرجەم مۆلیدە ئەهلیەکانی سنوری شارۆچكەكە دەكاتەوە، بەهۆی ڕێكێشانی هێڵێكی نوێی كارەبای نیشتمانی بەرنامەی كارەبا بۆ ماوەیەكی كاتی دەگۆڕێت و جەختیشدەكاتەوە، پێویستە مۆلیدەكان كارەبا بدەن بە هاووڵاڵاتیان.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێڵێكی نوێی 33 كەی ڤی له‌ وێستگه‌ی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه‌ بۆ ناحیه‌ی ته‌كیەی كاكه‌مه‌ند‌ ڕادەكێشرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ڤۆڵتیه‌ی وێستگه‌ی 33 كەی ڤی ئاغجه‌له‌ر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بارزۆری (ئۆڤه‌ر لۆدی) محویله‌كانی وێستگه‌ی 132 كەی ڤی چه‌مچه‌ماڵ.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا بەرنامەی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و پێویستە سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان دوای کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی ڕاستەوخۆ لەماوەی چەند خولەکێکدا مۆلیدەکانیان ئیش پێ بکەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان بۆ هەر پرسیار و سەرنج و سکاڵایەک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی چەمچەماڵ بەم ژمارەی لای خوارەوە:
07701482746

 

تەقینەوەیەک لە گەورەترین کارگەی کیمیایی لە ئەڵمانیا کەوتەوە
پێت تەقینەوەیەک لە گەورەترین کارگەی کیمیایی لە ئەڵمانیا کەوتەوە
ئەمریكا زەنگی جەنگێكی دیكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێدا
دوات ئەمریكا زەنگی جەنگێكی دیكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێدا
پەیوەنیدر