هۆشداری ڕوودانی ڕەشەبایەكی بەهێز لە سلێمانی دەدرێت



شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری لە بارەی ڕوودانی بەهێزترین ڕەشەبا لە سلێمانی دەدات، كە دەگاتە 65 كیلۆمەتر لە كاتمێرێكدا و دەشڵێت: دوای ئەوە ڕەشەبا كۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سلێمانی خێرایی با كەمبووەتەوە لە ئێستادا بەھۆی كەمبوونەوەی جیاوازی پەستان و پلەی گەرمی لەنێوان بەرزییە جیاوازەكاندا و بەرزترین ئاستی خێرای با ئەمڕۆ لەبەیانیدا بوو گەیشتە 56 كم لەكاتژمێرێكدا.

وتیشی، “دووبارە لە ئێوارەی ئەمڕۆ خێرایی با زیاد دەكاتەوە بۆ ئاستێكی بەرزتر تا كاتەكانی بەرەبەیانی سبەی ئەگەر ھەیە ھەندێك كات لوتكەی با بگاتە زیاتر لە 60 بۆ 65كم لە كاتژمێرێكدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر كەمدەبێتەوە و نیوەڕۆی سبەی كۆتایی پێدێت .

ئەو کچەی لە چاکسازی هەڵهات دەستگیر کرایەوە
پێت ئەو کچەی لە چاکسازی هەڵهات دەستگیر کرایەوە
بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەکرا
دوات بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەکرا
پەیوەندیدار