ناوی کاندیدەکەی سودانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا دەکرێت



لە ئەگەری نەسازانی پێکهاتەکانی کەرکووک لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار، سەرۆک وەزیرانی عێراق پۆستەکە بە وەکالەت بە سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەسپێرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی “مەدا”ی عێراقی لە زاری بەرپرسێکی باڵای کەرکووکەوە بڵاویکردەوە، ئەگەرهاتوو پێکهاتەکانی کەرکووک لەسەر پارێزگار و پۆستە ئیدارییەکان ڕێکنەکەون، ئەوا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڕەشەکەی جێبەجێ دەکات.

سودانی پێشتر لایەنەکانی ئاگادارکردبووەوە کە ئەگەرهاتوو ڕێکنەکەون، ئەوا خۆی کەسێک بۆ پارێزگاری کەرکووک دەستنیشان دەکات.

بەرپرسەکە بە ڕۆژنامەی مەدای ڕاگەیاندووە، پێدەچێت ئەو کەسەی کە سودانی ئەرکی پارێزگاری کەرکووکی پێ بسپێرێت، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بێت کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

چەند ڕۆژێکە سودانی بە جیا لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکووکدا کۆدەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی ئەوتۆی لێنەکەوتووەتەوە.

بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەکرا
پێشت بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەکرا
شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرا کرا
دواتر شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار