“لە ئەمساڵدا ١٧ کرێکار لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە”



حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و سەرۆکی سەندیکای کرێکارانیش دەڵێت، “پێویستە خاوەنی پڕۆژەکان کرێکاران پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی بکەن”.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارێکی چینی بە ناوی (هوانگ باوکای) تەمەن ٤٩ ساڵ لە کارگەیەکدا و لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک (کەرکووک ناو) ڕایگەیاند، “ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی ١٧ کرێکار گیانی لەدەستداوە کە ٦یان بیانی و ١١ کرێکاری ناوخۆیی بوون”.

ئاماژەی بەوەکرد، مەرجەکانی سەلامەتی لە پڕۆژەکاندا دەگۆڕێت، بەڵام لە هەموو بارودۆخێکدا پێویستە خاوەنی پڕۆژەکان کرێکاران پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی بکەن و سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکەن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای سەلامەتی کار سزا دەدرێن.

بەپێی ئامارەکانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی بە نزیکەی سەدان هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لە ماوەی ئەمساڵدا ١٧ کرێکار و لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٧٣ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی نەینەوا دووپات کردەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی نەینەوا دووپات کردەوە
دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بەسەر خانەنشیناندا دەستیپێکرد
دوات دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بەسەر خانەنشیناندا دەستیپێکرد
پەیوەندیدار