کەشناسی: خێرایی با دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا



پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ خێرایی با لە هەندێک ناوچەی هەرێم بگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و سبەینێش پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها ناوچەکانی ڕۆژهەڵات نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با لە نێوان 10-20 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمیرێکدا، بەڵام ئێوارە لە ناوچەکانی گەرمیان ئەگەر هەیە بگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.

ئاماژەشیدا بەوەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43

سلێمانی : 39

دهۆک : 40

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 41

زاخۆ :41

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 45

دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بەسەر خانەنشیناندا دەستیپێکرد
پێشت دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بەسەر خانەنشیناندا دەستیپێکرد
کەسێک بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکرا
دواتر کەسێک بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکرا
پەیوەندیدار