کەسێک بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکرا



سەدان دۆنم ڕەز و باخ و پووش و پاوان سووتان و پۆلیسی دارستانی سلێمانیش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، 100 دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتییان و 600 دۆنم پووش و پاوان لە سنووری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت سووتان.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر ئاگرەکە بە هاوکاری پۆلیسی دارستان و ئاگرکوژێنەوەی قەزای ماوەت و دانیشتووانی گوندی گەڵاڵە کۆنترۆڵ کرا.

هەرچەندە پۆلیسی دارستان باسی لە هۆکاری ئاگرەکە نەکردووە، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو جار دەوروبەری گوندی گەڵاڵەیان بۆردومان کرد و بە هۆیەوە ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا کەوتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند لە سنووری گوندی مەرگەی سەر بەناحیەی بنگرد ئاگرێک کەوتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی 25 دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی 100 داری سروشتی سووتان.

ئەوەشی خستەڕوو کە هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

کەشناسی: خێرایی با دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
پێشت کەشناسی: خێرایی با دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
ئاسايش و دڵنيايی هاووڵاتيان مافە، پێويستە پارێزراو بێت 
دواتر ئاسايش و دڵنيايی هاووڵاتيان مافە، پێويستە پارێزراو بێت 
پەیوەندیدار