گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتیان بەرزکردەوە



بە هۆی هەڵکشانی مەترسییەکان لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە و بەشێک لە زیانەکنی هەفتەی ڕابردووی قەرەبوو کردەوە، هۆکارەکەشی بۆ پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش ئەگەری وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئەو هێرشە دەگەڕێتەوە کە حزبوڵای لوبنانی کردیە سەر بەرزاییەکانی جۆلان و 12 کەس کوژران.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 81 دۆلار و 61 سەنت بەرزبووەوە و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 77 دۆلار و 56 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممەش حکومەتی ئەمنیی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی سەرپشککرد لە دەستنیشانکردنی شێواز و کاتی وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر جۆلان.

ئاسايش و دڵنيايی هاووڵاتيان مافە، پێويستە پارێزراو بێت 
پێت ئاسايش و دڵنيايی هاووڵاتيان مافە، پێويستە پارێزراو بێت 
ئیسرائیل بەم وێنەیە پەیام بۆ ئەردۆغان دەنیرێت
دوات ئیسرائیل بەم وێنەیە پەیام بۆ ئەردۆغان دەنیرێت
پەیوەندیدار