پۆلیسی دارستان: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکەی چیای گۆیژە دەکەین



بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چیای گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتەوە و بەرلەوەی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵ بکرێت، ڕووبەرێک لە دار و پاوان سووتا.

ئاگرەکەی چیای گۆیژە نزیکەی کاتژمێر ٣ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (٢٩ی تەمموز) بوو و بەر لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا، بەڵام هێشتا لایەنە فەرمییەکان زانیارییان لەبارەی زیانەکان بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتتدا بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئاماری زەرەر و زیانەکان بڵاودەکەینەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی فەرمی لە بەرگری شارستانی، قائیمقامیەت، لایەنی ئەمنی ڕوونکردنەوەی نەداوە.

لە کاتێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی ڕابردوودا بۆ دورخستنەوەی مەترسییەكان، ئاگرکەوتنەوەی لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە قەدەغە کرد.

وێڕای ئەوەی کە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام هێمن کەمەرخان ئاشکرای کرد، کە تا ئێستاش ٣٥٧ هاووڵاتی سەرپێچیکار دەستگیر کراون.

هێمن کەمەرخان ئەوەشی خستەڕوو، ناتوانین بڵێین لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکاندا تەنها پوش و پەڵاش سووتاوە، هەرچەندە ئامارێکی وردمان بۆ دیاریکردنی جۆری دارەکان لەبەردەستدا نییە کە بەهۆی ئاگرەکانەوە سووتاون، بەڵام زیان بە ژینگە و سرووشت گەیشتووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە نۆ هەزار و ٤٠٠ دۆنم زەوی و هەزار داری سروشتی، ٦٠ باخی هاووڵاتییان ئاگری گرتووە و سووتاوە.

 

ئیسرائیل بەم وێنەیە پەیام بۆ ئەردۆغان دەنیرێت
پێت ئیسرائیل بەم وێنەیە پەیام بۆ ئەردۆغان دەنیرێت
واتسئەپ بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە
دوات واتسئەپ بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار