ئیسرائیل بەم وێنەیە پەیام بۆ ئەردۆغان دەنیرێت



شەڕی ڕاگەیاندنی تەلئەبیب و ئەنقەرە پەرەدەسێنێت و ئیسرائیلیش بە وێنەیەکی سەدام حسێن، پەیام بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەنێرێت.

ئیسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕێی پەیامێکەوە لە تۆری کۆمەڵایەتی “ئێکس” وەڵامی هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوە سەبارەت بە چوونە ناو ئیسرائیل.

ئەردۆغان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، وەک چۆن چووینە قەرەباغ و لیبیا، دەتوانین هەمان شت لەگەڵ ئەوانەشدا (ئیسرائیل) بکەین، هیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەمماندا و پێویستە لە ڕووی سەربازییەوە بەهێز بین بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە بنێین.

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان کاردانەوەی تەلئەبیبی لێکەوتەوە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، ئەردۆغان هەمان چارەنووسی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراقی دەبێت، با بیری بێت لەوێ (عێراق) چی ڕوویدا و (سەدام) چۆن کۆتایی هات.

وەزیرە ئیسرائیلییەکە وێنەیەکی ساتی دەستگیرکردنی سەدام حسێن و ئەردۆغانیشی لەگەڵ پەیامەکەیدا بڵاوکردەوە.

 

گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
پێت گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
پۆلیسی دارستان: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکەی چیای گۆیژە دەکەین
دوات پۆلیسی دارستان: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکەی چیای گۆیژە دەکەین
پەیوەندیدار