واتسئەپ بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە



واتسئەپ پاراستنی نهێنی بەکارهێنەرانی زیاد دەکات، ئەویش بە قفڵکردنی چاتەکان و گفتوگۆ تایبەتەکان.

لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا، وەتسئەپ بڵاویکردووەتەوە کە تایبەتمەندییەکی نوێ چالاککراوە بۆ زیادکردنی پاراستنی نهێنی زیاتری بەکارهێنەرانی، کاتێک نامەیەکی نوێ لە وەتسئەپەوە دێت، پێویستە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکی ناو ئامێرەکە قفڵی گفتوگۆکە بکەیتەوە، وەک داخڵکردنی وشەی نهێنی، FaceID یان بەکارهێنانی PIN .

ئاماژەبەوەشکراوە کە ئەم چاتە قفڵکراوانە بە جیا لە چاتەکانی تر لە فۆڵدەری Locked Chats دەهێڵرێنەوە، بەپێی ئەو زمانەی کە لە وەتسئەپ بەکاری دەهێنیت ناوی تایبەتمەندییەکە رەنگە بەشێوەیەکی جیاواز نیشان بدرێت، وەک قفڵی چات یان بلۆکی چات دەربکەوێت.

دەشڵێت:”بۆ چالاککردنی Chat Lock ، لە مۆبایلەکەتدا، چاتێکی وەتسئەپەکەت بکەرەوە و پەنجە لەسەر ناوی بەکارهێنەرەکە دابنێ، دواتر لە هەڵبژاردەکاندا تایبەتمەندیChat lock هەڵبژێرە و بە بەکارهێنانی پەنجەمۆر یان Face ID چالاکی بکە”.

پۆلیسی دارستان: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکەی چیای گۆیژە دەکەین
پێت پۆلیسی دارستان: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکەی چیای گۆیژە دەکەین
چوار کارمەندی کۆمپانیایەک لەسەر دزینی کێبڵ لە کۆمپانیاکە دەستگیرکران
دوات چوار کارمەندی کۆمپانیایەک لەسەر دزینی کێبڵ لە کۆمپانیاکە دەستگیرکران
پەیوەندیدار