هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیداوە و بێهۆشە پۆلیسیش هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە كەسێك لە فولكەی تانجەڕۆ ئۆتۆمبێل لێیداوە و بێ هۆشە، داوا لە كەسوكاری دەكەین سەردانی بنكەی پۆلیسی چوار چرا بكات.

ئەمشەو 28ی 7ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت”لە 26ی 7ی 2024، کاتژمێر 9ی شەو لەفولکەی تانجەرۆ هاووڵاتییەک، کە ڕەگەزی نێرە، ئۆتۆمبێل لێیداوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شۆڕشە و بێ هۆشە، ناوی سیانی و تەمەنی نەزانراوە، پانتۆڵێکی کابۆی شین و کراسێکی خەت خەتی شین و مۆر و سپی لەبەردایە.”

پۆلیس داوا لە کاسوکاری یان هەر هاووڵاتییەک دەکات کە دەیناسێت یان زانیاریی لەسەری هەیە، سەردانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا بکات یان پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكات (0533310643 – 0533194011).

چوار کارمەندی کۆمپانیایەک لەسەر دزینی کێبڵ لە کۆمپانیاکە دەستگیرکران
پێت چوار کارمەندی کۆمپانیایەک لەسەر دزینی کێبڵ لە کۆمپانیاکە دەستگیرکران
پزیشكێك: كەسانی سەروو 65 ساڵ نابێت چەند جۆرێكی دەرمان بەكاربهێنن
دوات پزیشكێك: كەسانی سەروو 65 ساڵ نابێت چەند جۆرێكی دەرمان بەكاربهێنن
پەیوەندیدار