گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەکرێت



بەهۆی ڕاکێشانی هێڵێکی نوێی کارەبا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە چەمچەماڵ و شۆڕش گۆرانکارییان بەسەردا دێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكرنی كاره‌بای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای سلێمانی هه‌ڵده‌ستێ به‌ ڕاكێشانی هێڵێكی نوێ ی 33 كی ڤی له‌ وێستگه‌ی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه‌ بۆ ناحیه‌ی ته‌كیەی كاكه‌مه‌ند‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ڤۆڵتیه‌ی وێستگه‌ی 33 كی ڤی ئاغجه‌له‌ر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بارزۆری (ئۆڤه‌ر لۆدی) محویله‌كانی وێستگه‌ی 132 كی ڤی چه‌مچه‌ماڵ.

ئاماژەیا بەوەشداوە،  له‌ به‌رواری 28-7-2024 تا كۆتایی مانگی 8ی 2024 خشته‌ی پێدانی كاره‌با له‌ سنوره‌كه‌مان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، و هه‌ندێ گۆڕانكاری پێویست له‌ هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با دا ده‌كرێت. به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه‌ :

  • چه‌مچه‌ماڵ له‌ كاتژمێر (2) نێوه‌ڕۆ تا (6) به‌یانی كاره‌بای نێشتمانی ده‌بێت.
  • ناحیه‌ی شۆڕش له‌ كاتژمێر 8 ی ئێواره‌ تا (12) ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتیمانی دەبێت.
پزیشكێك: كەسانی سەروو 65 ساڵ نابێت چەند جۆرێكی دەرمان بەكاربهێنن
پێت پزیشكێك: كەسانی سەروو 65 ساڵ نابێت چەند جۆرێكی دەرمان بەكاربهێنن
ڕێنمایی نوێ بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوی فەرمانبەران دەركرا
دوات ڕێنمایی نوێ بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوی فەرمانبەران دەركرا
پەیوەنیدر