ڕێنمایی نوێ بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوی فەرمانبەران دەركرا



ڕێنمایی نوێ‌ بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوی لەلایەن فەرمانبەرانەوە دەركرا، كە چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت.

بەپێی ئەو ڕێنماییە، كە ڕەوانەی فەرمانگەكان كراوە، وردەكاری پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بۆ فەرمانبەران ڕوونكراوەتەوە لەگەڵ هەژماركردنی خاڵەكان و ساڵانی خزمەت و ئەو كەسانەی خاڵیان بۆ هەژمار دەكرێت.

دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، وەزارەتی شارەوانی لە ماوەی ڕابردوودا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاڕاستەی فەرمانگەكان كرد، كە بەشێكی پێكهاتووە لە بەڵێننامەی فەرمانبەر لەسەر ئەوەی پێشتر سوودمەند نەبووە.

بەپێی ئەو ڕێنماییە، خزمەتی فعلی بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە هەژمار دەكرێت لەگەڵ خزمەتی گرێبەست و پارێزەرایەتی و هاوسەر و ئەو منداڵانەش، كە لای دایك و باوك ماون و شوویان نەكردووە و ژنیان نەهێناوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە 8 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە و بۆ هەر ساڵێكی خزمەت بە خاڵێك هەژمار دەكرێت و فەرمانبەرەكە و هاوسەرەكەی هەریەكەی خاڵێك هەژمار دەكرێت و ئەگەر ژن و مێرد هەردووكیان فەرمانبەر بوون ئەوەیان خزمەتی زیاترە فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە و ئەوی تریان پشتگیری فەرمانگەكەی دەهێنێت و خزمەتەكەیان كۆدەكرێتەوە.

جەختیشكراوەتەوە، پڕكردنەوەی بەڵێننامە پێویست ناكات پولی دارایی لێوەربگیرێت.

تەواوی ڕێنماییەكە:

گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەکرێت
پێشت گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەکرێت
برایەکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆچی دوایی کرد
دواتر برایەکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆچی دوایی کرد
پەیوەندیدار