کامیان باشترە!!! خۆشۆردن بە ئاوی سارد یان گەرم؟



زۆرێکمان لە وەرزە جیاوازەکاندا شێوازی خۆشۆردن و بەکارهێنانی ئاو دەگۆرین، زۆرینەمان لە وەرزی زستاندا ئاوی گەرم بەکاردەهێنین و لە وەرزی هاوین و گەرمادا ئاوی سارد، بەڵام ئایا تا ئیستا زانیوتە سوود و زیانەکانی هەردوو جۆرە ئاوەکە چییە؟، ئەو گۆڕانکارییە زیانمان لێ دەدات یان سوودمان پێدەبەخشێت؟

لێرەدا لەم ڕاپۆرتەدا تەواوی زانیارییەکان لەسەر چۆنێتی خۆگونجاندن لەگەڵ وەرزەکان و خۆشۆرردن دەکەین.

بەپێی توێژینەوە زانیتییەکان بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم زیانی زیاترە و مەترسی بۆ ژیانی مرۆڤ دروستدەکات لە هەندێک کاتدا، هاوکات بەکارهێنانی ئاوی ساردیش لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا هیچی لە مەترسی بەکارهێنانی ئاوی گەرم نییە، چۆن؟

ئاوی گەرم و مەترسییەکانی:

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ڕاپۆرتێکی نوێی پزیشکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، خۆشۆردن بە ئاوی زۆر گەرم چەوری سروشتی قژ و پێست دەسوتێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و توشبوون بە هەستیاری و خورانی پێست، هەروەها قژ بریقەی خۆی لەدەست دەدات و وادەکات سەرەکانی لێک جیاببنەوە( موخورکە بکەن).

ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم لەلایەن بەشێک لەوکەسانەی کە”هەستیاری و توشبوونیان هەیە بە ئەکزیما یان سەدەف” چونکە دەکرێت بارودۆخیان ئاڵۆزتر بکات و کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت.

زانایان ڕوونی دەکەنەوە: گەرمای دوشێکی گەرم دەبێتە هۆی فراوانبوونی خوێنبەرەکان، وادەکات دڵ بە توندی لیبدات بۆ ئەوەی ئاڵوگۆری خوێن بکات بۆ ئەوەی ئەم پەستانە زیادەیە دەبێتە مەترسی بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر نەخۆشی دڵیان هەبووە، ڕەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و زیادبوونی فشار لەسەر دڵ و خوێنبەرەکان.

هۆشداری دەدەن لەوەی بۆ هەندێک کەس کە کێشەی دڵیان هەیە، ئاوی گەرم دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن یان سەر خاوبوونەوە، ئەمەش ئەگەری کەوتنەخوارەوە یان برینداربوون یان لە هۆشچوون زیادتر دەکات لەکاتی خۆشۆردندا.

بەگوێرەی زانایان، “خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی ئەوەی لە سەرەتادا هەست بە ئارامی بکەیت، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش کاریگەری لەسەر پرۆسەی ساردبوونەوەی سروشتی جەستە دەکات، کە پێویستە بۆ خەوتن”.

بەکارهێنانی ئاوی سارد:

لە جیهاندا توێژینەوەکان باسی سوودەکانی ئاوی سارد دەکەن وەک لە زیانەکانی، پزیشکێکی پسپۆڕ ئەنجامی خۆشۆردن بە ئاوی سارد و ڕادەی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دڵ و خوێنبەرەکان ئاشکرا دەکات.

دکتۆر کۆری سیمۆن، یاریدەدەری مامۆستای نەشتەرگەری ئێسک و پروسکی زانکۆی دوک و خاوەک بڕوانامەی باڵا لە سەنتەری دوک بۆ پیربوون، ڕوونیکردۆتەوە، مانەوەی زۆر لە ژێر دوشێکی سارددا دەبێتە هۆی خێراتربوونی پەستانی خوێن و بارگرانی لەسەر سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان.

بە گشتی زانایان نزیکەی سەد توێژینەوەیان لەسەر کاریگەری دوشە ساردەکان لەسەر جەستەی مرۆڤ ئەنجامداوە و بەشداربووان زۆرجار کەسانی تەندروست بوون، بۆیە ئەو ئەنجامانەی سەبارەت بە سوودە ناوازەکانی ئاوی سارد بۆ هەموو مرۆڤەکان ناتوانرێت وەک یەک بەکاربهێنرێت.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چاکبوونەوەی ماسولکەکان و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، بەڵام شارەزایان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا دوشێکی سارد لە کەشێکی سارددا هەمان ئەنجامی دەبێت؟

بەپێی توێژینەوەکان لە وەرزی سەرمادا و بەتایبەت کاتێک جەستە ساردبۆتەوە سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو کاردەکەن و پەستان ئاساییە و لەش لە بارێکی چالاکدایە، بەڵام کاتێک لەو سەرمایەدا دوشێکی ساردیش دەکرێت ئەوا جەستە و دڵ بۆ ماوەیەکی کورت تووشی شۆک دەبێت، ڕەنگە لە هەندێک کەسدا تووشی مەترسی بکات.

بەڵام کاتێک جەستە گەرمە و پەستانی خوێن نزمبۆتەوە و لەش خاوبۆتەوە، بەکارهێنانی ئاوی سارد بۆ خۆشتن وادەکات سوڕی خوێن چالاکتر بێت و وەک تەزوویەک وایە بۆ دڵ و جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەکات چونکە جەستە پێویستی بە کارکردن هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و گەرمبوونی.

بەڵام بەپێی توێژینەوەکان هەندێک کات هەیە کە پێویستە بە ئاگایانە مامەڵە لەگەڵ ئاوی سارد و گەرم بکەین لەوانە:

  1. ئەوکاتەی جەستە زۆر گەرم بووە و ئارەقەیەکی زۆری کردۆتەوە چوونە بەر دوشێکی زۆر سارد کاریگەری لەسەر لێدانی دڵ دەبێت و رەنگە تووشی شۆکبوون ببیت.
  2. لەوەرزە ساردەکان و لەکاتی یاریکردن بە بەفر و لەنێو سەرمای زۆردا جوونە ناو ئاوی گەرم ڕاستەوخۆ مەترسی لەسەر دڵ و خوێنی جەستە هەیە و ڕەنگە ببێتە هۆی مەینی خوێن.
  3. هەرکات هەستیاری یان نەخۆشییەکی تایبەتی پێستیان هەیە دەبێت بە ئاگاییەوە لەگەڵ ئاوی سارد و گەرم مامەڵەبکەیت بۆ ئەوەی تووشی گرفتی تەندروستی زیاتر نەبیت.
حزبوڵڵا مووشەکە هەستیارە زیرەکەکانی جێگر کرد
پێت حزبوڵڵا مووشەکە هەستیارە زیرەکەکانی جێگر کرد
ئاگر لە چیای ئەزمەڕ کەوتەوە
دوات ئاگر لە چیای ئەزمەڕ کەوتەوە
پەیوەندیدار