مەسرور بارزانی فەرمانێكی دیكەی بۆ دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران دەركرد



‎ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سنووری ماددەی 140ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

‎یەكشەممە، 28-07-2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، “مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی كرد و ڕایسپاردووین بۆ ئەوەی كاری پێویست بکرێت بە پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە هەڵگری كارتی زانیاریی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن”.

ڕاشیگەیاند، “نووسراومان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی پاڵپشت بە ڕەزامەندیی سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆرمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە هەڵگری كارتی زانیاریی ناوچەكانی ماددەی (140) دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و لەگەڵ لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت بەرز بكرێتەوە”.

جەختیشی كردەوە، دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون، یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم، بڕیارە زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش بكرێت، كە خزمەتیان لەسەرووی 8 ساڵەوەیە لەگەڵ ئەو خانەنشینانەش، كە لە ژیاندا ماون و لە ئێستاشدا پڕۆسەی جیاكردنەوەی زەوییەكان و پڕكردنەوەی فۆڕمەكان دەستی پێكردووە.

 

“هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ئاسان نییە”
پێت “هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ئاسان نییە”
هۆزی هونزا، ئەو هۆزەی تەمەنیان دەگاتە ١٤٥ساڵ
دوات هۆزی هونزا، ئەو هۆزەی تەمەنیان دەگاتە ١٤٥ساڵ
پەیوەندیدار