دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە دژی مەسرور بارزانی ڕەتکردەوە



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە کە لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تۆمارکرابوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی سکاڵایەک کۆبووەوە کە پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو.

پەرلەمانتارەکە داوایکردبوو کە بڕیارەکانی حکومەت بە نادروست و حکومەتیش بە هەڵوەشاوە لەقەڵەمبدات ئەگەرهاتوو لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت.

دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵاکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی دادگاکە نییە.

بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

هۆزی هونزا، ئەو هۆزەی تەمەنیان دەگاتە ١٤٥ساڵ
پێت هۆزی هونزا، ئەو هۆزەی تەمەنیان دەگاتە ١٤٥ساڵ
ئاسایش وێنەی بکوژی چایچییەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە
دوات ئاسایش وێنەی بکوژی چایچییەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار