ترەمپ؛ ئەمریکا دەبێتە “پایتەختی دراوی ئەلیکترۆنی”



دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا دراوی ئەلیکترۆنی و بیتکۆین وەرنەگرێت، ئەوا چین و وڵاتانی دیکە لەم بوارەدا زاڵ دەبن بە سەریاندا.

 

لە میانی گەورەترین کۆنفرانسی بیتکۆین لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وتی؛ دەیەوێت ئەمریکا کانگای دراوە دیجیتاڵییەکان بێت، هەر ئەوەش نا بەڵکو وڵات ببێتە پایتەختی دراوە دیجیتاڵیی و ئەلیکترۆنییەکان.

ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “ئەمڕۆ پڕ لە ڕێز و سەرسامی وەستاوم بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی بیتکۆین بەدەستی هێناوە، بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە، ئەگەر بتەوێت بیتکۆین بەراورد بکەیت، وەک ئەوە وایە، کە پیشەسازی پۆڵا سەد ساڵ لەمەوبەر بەدەستی هێنا”.

 

ترەمپ وتی: پلانەکەم دەخەمەڕوو بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەمریکا پایتەختی دراوی ئەلیکترۆنی و زلهێزی بیتکۆینی جیهانە، ئەگەر بڕیارە دراوە ئەلیکترۆنییەکان داهاتوو پێناسە بکەن، دەمەوێت کانگاکەیان ئێرە بێت.

 

ترەمپ و کامالا هاریس کاندیدی ئەگەری دیموکراتەکان لە پێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی لایەنگرانیان پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە مانگی نۆڤەمبەردا.

 

ڕاپرسییەکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کە ڕۆژی هەینی رابردوو بڵاوکرایەوە دەریخست کە ترەمپ بە دوو خاڵ پێشەنگی لە هاریس گرتووە کە ئێستا جێگری سەرۆکی ئەمریکایە.

 

ترەمپ لە ڕاپرسییەکدا کە سەرەتای ئەم مانگە ئەنجامدرا بە ڕێژەی ٦ خاڵ لە پێشەوە بوو بەرامبەر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کشایەوە.

حکومەتی هەرێم: ساختەکارێک بەناوی حکومەتەوە داوای کارتی مۆبایلی لە خەڵک کردووە
پێشت حکومەتی هەرێم: ساختەکارێک بەناوی حکومەتەوە داوای کارتی مۆبایلی لە خەڵک کردووە
هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان دەستیپێکرد
دواتر هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان دەستیپێکرد
پەیوەندیدار