خامنەئی فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی پزیشکیان کرد



ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی سەرۆکی نوێی ئێران کرد و ڕۆژی سێشەممەش سوێندی یاسایی دەخوات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەش پزیشکیان لە بەردەم ئەنجومەنی شورای وڵاتەکەی سوێندی یاسایی بخوات و وەک سەرۆکی نوێ دەتسبەکار بێت.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە تا ئەمڕۆ، بەشداریکردنی شاندی 70 وڵات یەکلابووەتەوە کە دەیان بە سەرۆکایەتی سەرۆک و سەرۆک وەزیران و 15یان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان ئامادە دەبن.

سەرەتای ئەم مانگە، لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیانی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ڕاگەیاند کە توانی زیاتر لە 30 ملیۆن و 530 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت و بە جیاوازییەکی زۆر پێش سەعید جەلیلی ڕکابەری کەوت کە 13 ملیۆن و 535 هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو.

هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان دەستیپێکرد
پێت هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان دەستیپێکرد
کرێی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاریکرا
دوات کرێی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاریکرا
پەیوەندیدار