کرێی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاریکرا



نرخی کرێی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاریکرا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەباش دەڵێت، هەر سیتییەک بەو نرخەوە پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تەمووز 7 دیاریکرد.

ڕوونیشێکردەوە کەبەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 258 دینار.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مانگی حوزەیران نرخەکەی 254 دینار بوو.

کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

خامنەئی فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی پزیشکیان کرد
پێت خامنەئی فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی پزیشکیان کرد
دەیان دۆنم و نزیکەی 250 دار سووتان
دوات دەیان دۆنم و نزیکەی 250 دار سووتان
پەیوەندیدار