فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل نەپەگە ڕایگەیاند نزیكەی سێ هەزار سەربازی توركیا كوژران لە شەڕەكانی ساڵی ڕابردوودا، هاوكات زیاد لە 300 گەریلاش شەهید بوون.
نەپەگە ئاشكرایكرد ” لە ساڵی ڕابردووی 2022دا گەریلاكان ٣٠٣٤ چالاكییان كردووە، ٢٩٤٢ سەرباز كوژراونو ٣٠١ گەریلا شەهید بوون”.
ئاشكراشیكرد ٣٢٨٠ جار بە چەكی كیمیایی و قەدەغەكراو لەلایەن سووپای توركیاوە بەكارهێنراوە.
هێرشەكان بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی:٣٢٨٠
هێرشەكان بە فڕۆكەی شەڕ: ٤٥٢٧
هێرشەكان بە هەلیكۆپتەر: ٥٧٠١
ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان كە شەهید بوون و بە دیلگیراون:
ئەو هاوڕێیانەمان كە شەهیدبوون: ٣٠١
ئەو هاوڕێیانەمان كە بەدیلگیراون: ٦
چلاكییەكانی گەریلا
چالاكییە گشتییەكانی گەریلا: ٣٠٣٤
چالاكییەكانی هێزەی پاراستنی ئاسمانی: ٢
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی: ٦
چالاكی بۆسەدانان: ١٢
چالاكی هەڵكوتانە سەر: ١٥
چالاكی دزەكردن و خۆبەردانەوە بۆ ناو دوژمن: ٤٣
چالاكی هەماهەنگ و رێكخراوی گەریلا: ١٠٧
چالاكی سابۆتاژ: ٣٣٣
چالاكی نیشانشكێنی: ٥٦٢
چالاكی بەچەك: ٧٢٢
شەڕ و چالاكی لێدان: ١٢٣٢
ژمارەی كوژراوەكانی دوژمن:
ژمارەی ئەو سەربازانەی كوژراون
(٤ سیخوڕ، ١٢ كۆنترا، ٢٦ ئەفسەری باڵا) بە گشتی ٢٩٤٢
ژمارەی ئەو سەربازانەی برینداربوون: ٤٠٨