وەزارەتی كارەبا لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات



وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تێبینییەكان چارەسەر كراون و دەشڵێت: ئەگەر كێشەی گەورەتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دروستنەبێت بەغدا مووچەی هەموو وەزارەتەكان بنێرێت، مووچەی وەزارەتی كارەباش دەنێردرێت.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، دوو ساڵ پێش ئێستا وەک وەزارەتی کارەبا نووسراوی ئاگادارکردنەوەیان ناردووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، کە پۆلیسی کارەبایان هەیە و ژمارەیان دوو هەزار و 630 کەسە، مووچە لە وەزارەتی کارەبا وەردەگرن، بەڵام میلاکیان لەسەر وەزارەتی ناوخۆیە.

ڕاشیگەیاندووە، هۆکاری پێدانی مووچەی ئەم پۆلیسانە لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کاریان بەیەکەوەیە و ئەو پۆلیسانە لە وێستگەکانی کارەبا کاردەکەن و پارێزگاری لە وێستگەکان دەکەن، بەڵام چونکە لە بەغدا سیستمەکە جیاوازە بۆیە کێشەیان بۆ دروست بووە.

ئاشكراشی كرد، “دوو هەفتەیە لەمەوبەر هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق سەردانیان كردووین و سێ ڕۆژ لە وەزارەت ماونەتەوە و هەموو ئەو تێبینییانەی هەبوون چارەسەركراون و بەپێی ئەو راپۆرتەی هەبووە هیچ گرفتێك لە وەزارەتدا نییە”.

وتیشی، “چاوەڕوان دەكرێت مانگی حەوت ئەگەر كێشەی گەورەتر لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران دروست نەبێت بەغدا مووچەی هەموو وەزارەتەكان بنێرێت، مووچەی وەزارەتی كارەباش دەنێردرێت”.

سەڵاحەدین بەهادین: مێژووی كورد واتە مێژووی مینبەر و حوجرە و زانایانی ئاینی
پێشت سەڵاحەدین بەهادین: مێژووی كورد واتە مێژووی مینبەر و حوجرە و زانایانی ئاینی
بە خواردنی هەنجیری دڕكاوی چی بەسەر قۆڵۆن دێت؟
دواتر بە خواردنی هەنجیری دڕكاوی چی بەسەر قۆڵۆن دێت؟
پەیوەندیدار