شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە و دەگاتە هەرێمیش



دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات، لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی چڕی تۆز و خۆڵ پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، “تۆزێکی سووک ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە”.

دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا (یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە) شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ پارێزگاکان دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت، جگە لە ڕۆژی دووشەممە، کە کەمێک بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەی گەرما سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی میسان و بەسرە دەبێت، کە 48 پلە دەبێت، هاوکات شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان نزمترین پلەی گەرما لەنێو پارێزگاکاندا تۆمار دەکات کە 40 پلە دەبێت، هاوکات بەغدای پایتەختیش 46 پلەی سیلیزی تۆمار دەکات.

هاوکات بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، ئەمرۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، سبەینێ یەکشەممە، پلەکانی گەرما بەرز دەبێت بە (2-1) پلەی سیلیزی بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی : 40

دهۆک : 41

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 42

زاخۆ : 42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 32

گەرمیان : 44

 

“ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان ٪١٠٠ بووە”
پێت “ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان ٪١٠٠ بووە”
تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا
دوات تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا
پەیوەنیدر