تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا



بە وتەی کادیران و ئەندامانی هەردوو حزب، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرکووک تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

محەمەد عوسمان، کادری یەکێتی لە کەرکووک بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی تەمووزی 2024، لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک تەقە لەبارەگاکەیان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ئەو تەقە کردنە ئۆتۆمبێلێکی جۆری  ئۆپڵ، لەسەر شەقامێکی سەرەکی بەجێماوە.

هاوکات، ئارام جەباری، کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک بە کەناڵ8ی ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە دەموچاوی خۆیان شاردووەتەوە تەقەیان لە بارەگاکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە تەقەکان بەئاڕاستەی قولەیەکی پاسەوانانی بارەگاکەیان کراوە و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە وڵامدراوەتەوە.

ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنیەکان چوونەتە شوێی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە و دەگاتە هەرێمیش
پێشت شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە و دەگاتە هەرێمیش
١٠ شت کە نابێت لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بەجێی بهێڵیت
دواتر ١٠ شت کە نابێت لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بەجێی بهێڵیت
پەیوەندیدار