١٠ شت کە نابێت لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بەجێی بهێڵیت



هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت کە لە وەرزی گەرمادا دووربکەونەوە لە بەجێهێشتنی پێداویستییەکانیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیان، لە کاتێکدا دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی.

کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەت دادەبەزیت پێویستە چەند شتێک هەیە بەجێی نەهێڵیت، لەوانە: شوشەی بۆن، پاتری مۆبایل، بۆتڵی ئاو، پاککەرەوەی دەست، لایت، ماکیاژ، کرێمی دژە خۆر، شەحنی مۆبایل، دەبەی غاز و دەرمانی پزیشکی.

پێشتر دەسەڵاتی خۆراک و دەرمانی سعودیە، لە تویتێکدا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڕوونیکردەوە، بەجێهێشتنی بەشێک لە پێداویستییەکانی ڕۆژانە لە نێو پلەی گەرمای بەرزی ئۆتۆمبێل دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسیی.

ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە ٢٧ پلەی سیلیزی بێت، ئەوا بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە: ٣١ پلەی سیلیزی دوای ٢٠ خولەک، ٤٧ پلەی سیلیزی دوای ٤٠ خولەک، ٥٠ پلەی سیلیزی دوای ٦٠ خولەک.

 

چۆن پلەی گەرمی بەرز زیانت پێ دەگەیەنێت؟

وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما چەند لێکەوتەیەکی لەسەر لەش و تەندروستی مرۆڤ دەبێت، لەوانە: فشاری گەرمی، خۆر لێدان، پەڵە و سووتانی پێست، گرژبوونی ماسولكە.

دەتوانیت ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەی خۆپارێزی جێبەجێ بکەیت ئەگەر ناچار بوویت لە ماڵ بڕۆیتە دەرەوە: بە درێژایی ڕۆژ ئاوی پێویست بخۆرەوە، لە ڕۆژدا زوو پێش ئەوەی کەش و هەوا گەرم بێت چالاکیی جەستەیی ئەنجام بدە، کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە (وەک: چا، قاوە و هتد)، لە کەشوهەوای زۆر گەرمدا منداڵەکە لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێ مەهێڵە، دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ژەمە گەرم و قورسەکان بۆ ئەوەی پلەی گەرمی لەش بەرز نەبێتەوە.

تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا
پێشت تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا
نێچیرڤان بارزانی: پاریس دیسان نیشانیدا كە دەتوانێ لە نزیككردنەوەی دنیا لەیەكتری ئیلهامبەخش بێت
دواتر نێچیرڤان بارزانی: پاریس دیسان نیشانیدا كە دەتوانێ لە نزیككردنەوەی دنیا لەیەكتری ئیلهامبەخش بێت
پەیوەندیدار