ڤیتامین D دوای تەمەنی 20 ساڵی باڵات بەرز دەکات



جۆرەكانی خۆراك و شێوازی ژیان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە باشكردنی گەشەكردن لە كاتی منداڵی و هەرزەكاریدا، دەركەوتووە (ڤیتامین دی) دەتوانێت كاریگەری هەبێت لەسەر درێژبوونی باڵا.

باڵا بە شێوەیەكی گشتی لە هەندێك كۆمەڵگەدا پەیوەندی بە سەرنجڕاكێشی و لەشجوانی و پێگەی كۆمەڵایەتییەوە هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێیەكی كولتووری گشتی بۆ تاكەكان بۆ ئەوەی هانیان بدات تا بیانەوێت باڵایان بەرزبێت.

ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف)ن هیندستان بڵاوكردۆتەوە، گەیشتن بە باڵایەكی بەرز لەوانەیە ببێتە هۆی نیگەرانییەكی سەرەكی زۆرێك لە تاكەكان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڤیتامین D پێویستە بۆ تەندروستی و گەشەی ئێسك، چونكە یارمەتی هەڵمژینی كالیسیۆم و كانزابوونی ئێسك دەدات لە كاتی منداڵی و هەرزەكاریدا كاتێك ئێسكەكان هێشتا بەردەوامن لە گەشە كردن.

جگە لەوەی ڤیتامین D بە شێوەیەكی گونجاو پشتگیری تەندروستی گشتی ئێسك دەكات، هەروەها خۆراكی هاوسەنگ كە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراكییەكان، خەوی گونجاو، چالاكیی جەستەیی بەردەوام و یۆگا، كاریگەریەكی زۆریان لەسەر گەشەی باڵا هەیە.

 

حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەكات
پێشت حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەكات
بڕیاری دابەشكردنی بەشەئارد بەسەر هاووڵاتیان درا
دواتر بڕیاری دابەشكردنی بەشەئارد بەسەر هاووڵاتیان درا
پەیوەندیدار