بڕیاری دابەشكردنی بەشەئارد بەسەر هاووڵاتیان درا



وەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت، دوو ملیۆن کیسە ئارد بۆ بریکارەکان دابین دەکات و دابەشکردنێكی یەكسان لە سەرانسەری پارێزگاکان مسۆگەر دەکات.

کۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، دوو ملیۆن کیسە ئاردی بۆ بریکارەکان دابینکردووە، بە مەبەستی دابەشكردنی بۆ بەشە ئاردی شەشەمی هاووڵاتیان.

موحسین نامس، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی گەنم بۆ ئاشەكان بە تێکەڵەی دانەوێڵە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی بەرهەمهێنان، جگە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پشکنینی نانەوا لەسەر نمونەی ئاردی بەرهەمهێنراو لە لقەکانی کۆمپانیاکە لە هەولێر، زیقار، سلێمانی، بۆ دەرخستنی گونجاوی ئەو تێکەڵە دانەوێڵانەی، کە بۆ نانەوا ئامادەکراون بە پابەندبوونیان بە تایبەتمەندی پەسەندکراو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی سەردانەکانی پشکنین لەلایەن دەزگاکانی چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی بۆ کارگەکانی دانەوێڵە و بریکارەکان کراوە بۆ وردبینیکردنی جۆرەکانی ئاردی دابەشکراو و دڵنیابوون لە پابەندبوونی بە تایبەتمەندییە ستانداردەکان.

جەختیشی كردۆتەوە، تیمەکانی سەرپەرشتیاری سەردانی مەیدانییان بۆ ئاشەكانی نەینەوا، کەرکوک، دیالە، نەجەف، کەربەلا، بابل، و دیوانیە کردووە، جگە لە سەردانی بەرفراوان بۆ بریکارەکانی ئارد لە سەڵاحەدین و موسەننا.

وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات “سەردانی بریکارەکانی ئارد بکەن، پشکەکانیان وەربگرن، چاودێری گشتی چالاک بکەن لەڕێگەی ڕاپۆرتکردنی سەرپێچی یان تێبینییەکانی پەیوەست بە کوالێتی ئاردی دابەشکراو، بۆ ئەوەی ڕێکاری گونجاو بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر”.

ڤیتامین D دوای تەمەنی 20 ساڵی باڵات بەرز دەکات
پێت ڤیتامین D دوای تەمەنی 20 ساڵی باڵات بەرز دەکات
سەرۆك کۆمار لە فەڕەنسا لەگەڵ شاندی عێراقی بەشدار لە ئۆڵۆمپياد كۆبووەوە
دوات سەرۆك کۆمار لە فەڕەنسا لەگەڵ شاندی عێراقی بەشدار لە ئۆڵۆمپياد كۆبووەوە
پەیوەندیدار