سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەزیری لاوان و وەرزش و و ژمارەیەك لە ئەندامانی شاندی عێراقی بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات.
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ هەینی 26-7-2024 لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە پاریس پێشوازیکرد لە د.ئەحمەد موبەرقەع، وەزیری لاوان و وەرزش و یاریزانانی بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی، جۆدۆ، مەلەوانی و گۆڕەپان و مەیدان.
د.لەتیف ڕەشید ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی کۆمار گرنگی زۆر بە وەرزش دەدات و پشتگیری لە چالاکییە وەرزشییەکان دەکات، ئامادەبوونیشی لە یاری دەستپێکی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەو گرنگیپێدانە.
سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەشداریکردنی تیم و هەڵبژاردە نیشتمانییەکان لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان وەك فاکتەرێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان و گەلان و کۆمەڵگەکان، جگەلەوەی ڕۆڵی گرنگی دەبێت بۆ پاراستنی گەنجان و بەرەوپێشبردنیان، هاوکات داوای کرد “یاریزانان هەوڵی زیاتر بدەن بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی و بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لە پاڵەوانێتی و پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا”.
لای خۆیەوە وەزیری لاوان و وەرزش و شاندی یاوەری بایەخپێدانی سەرۆك کۆماریان بۆ بەشدارییکردنی عێراق لەم پاڵەوانێتییە جیهانییە بەرزنرخاند، هەروەها سوپاسی پەرۆشیی بەڕێزیان کرد بۆ دیداری و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ وەرزشەوانانی عێراق پێش دەستپێکردنی پێشبڕکێکان.