سوودە سەرسوڕهینەرەكانی نانی بەیانی



نانی بەیانیان بە گرنگترین ژەم دادەندرێت، بۆیە دەستپێكردنی ڕۆژەكەت بە ژەمێكی خۆراكی تەندروست كاریگەری ئەرێنی لەسەر باری دەروونی و جەستەییت دەبێت و وازهێنان لێی كاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەكات.

لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی ” The Times Of India” دا ئاماژە بە چەند هۆكارێك كراوە بۆ ئەوەی گرنگی بدەیت بە نانی بەیانیان، بەم شێوەیە:

١. باشتركردنی ئاستی میتابۆلیزم و وزە:
خواردنی نانی بەیانی یارمەتی چالاككردنی میتابۆلیزم دەدات، یارمەتیت دەدات بە درێژایی ڕۆژ كالۆری بسوتێنیت، كاتێكیش ئەم ژەمە ناخۆیت میتابۆلیزمت خاو دەبێتەوە.

٢. باشتركردنی تەركیز و كاركردنی مێشك:
خواردنی نانی بەیانیان دەبێتە هۆی باشتركردنی كارەكانی مێشك و باشتركردنی یادەوەری و تەركیز.

٣. یارمەتیدەرە لە خواردن و وەرگرتنی ماددە خۆراكیەكان:
ژەمی بەیانیان دەرفەتێكی نایاب و ناوازەیە بۆ خواردن و وەرگرتنی ماددە خۆراكییە گرنگەكان، كە جەستە پێویستیانە بۆ ئەوەی تەندروست بمێنێتەوە.

٤. كۆنترۆڵ نەكردنی كێش:
وازهێنان لە نانی بەیانی دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن لە درەنگانی ڕۆژدا، چونكە برسێتی زیاد دەكات و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.

٥. باری دەروونی باشتر دەكات و فشاری دەروونی كەم دەكاتەوە:
دەستپێكردنی ڕۆژەكەت بە ژەمێكی خۆراكی تەندروست كاریگەری ئەرێنی لەسەر باری دەروونی و ئاستی فشاری دەروونیت دەبێت، هەروەها برسێتی و دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێندا دەبێتە هۆی توڕەبوون و دڵەڕاوكێ و گۆڕانی باری دەروونی، چونكە خواردنی نانی بەیانیان یارمەتیدەرە بۆ جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، ئەمەش وزەی بەردەوام دەدات.

 

بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا بۆردومانكرا
پێت بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا بۆردومانكرا
دارایی بۆ مووچەی خانەنشینی بڕیاریدا
دوات دارایی بۆ مووچەی خانەنشینی بڕیاریدا
پەیوەندیدار