ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی دەرگای دامەزراندنی بەڕووی سەدان هەڵگری بڕونامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان لە وەزارەتەکان و دەستە و پارێزگاکان کردەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری گشتی بڕیاریدا بە دامەزراندنی 560 هەڵگری بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان بۆ کارمەندانی وەزارەتە جیاوازەکان ڕاگەیاند.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی دانیشتنی بەپەلەی ژمارە (١٩)ی خۆی لە 25/7/٢٠٢٤ ئەنجامدا بۆ ئەوەی تاوتوێی دەرکردنی بڕیاری دامەزراندن بۆ ژمارەیەک لە داواکاران بکاتەوە کە یاسای ژمارە (١٩) دەیانگرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەروو، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و یەکەمەکان بەپێی میکانیزمی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ ستافی وەزارەت و دەزگا و قایمقامیەتییە جیاوازەکان دیاریدەکرێن.
ئەنجومەن داوای لەو کەسانە کرد کە مەرجەکانیان تێدایە دوای کاتژمێر شەشی ئێوارە سەردانی لینکی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ ئەوەی فۆڕمەکە ببینن و زانیاری زیاتریان هەبێت.
ڕونیشکراوەتەوە، لەدوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا لیستی ناوەکان دەنێردرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ئەنجومەن جەختی لەسەر بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردن و دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامەکان کردەوە.