دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لینکی تۆمارکردنی ناوی حاجییانی کاراکرد و دەڵێت” بۆ سێ ساڵ ناو تۆماردەکرێت.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق بڵاویکردەوە، لەڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە فۆرمی تۆمارکردنی ناو بۆ تیروپشکی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 و 2026 و 2027 کارا كرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی ناو تۆمار دەکات پێویستە تەمەنی ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت و پێشتر فەریزەی حەج ی نەکردبێت، هاوکات ناو تۆمارکردن بۆماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لێرەوە لینک و زانیارییەکان بزانە