تانکییەکی گازی شل تەقییەوە و دوو منداڵ برینداربوون



لە شاری دهۆک  بەهۆی دەستکاریکردنی تانکییەکی گازی شل، ئاگر کەوتەوە و دوو منداڵ سووتان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، لە ماڵێک بەهۆی دەستکاریکردنی تانکییەکی گازی شل تەقییەوە و ئاگرکەوتەوە، بەهۆیەوە دوو منداڵ سووتان، یەکەمیان رێژەی سووتاویەکەی %25 ە ئەوی دیکەشتان 90% و برینەکەی سەختە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

غەواسەکان؛ ئەو تیمانەی کە تەنیا پێنج خوولەک دەرفەتیان هەیە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤێک
پێت غەواسەکان؛ ئەو تیمانەی کە تەنیا پێنج خوولەک دەرفەتیان هەیە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤێک
ناوی یەکەمەکانی پۆلی 12ی خوێندنی ئیسلامی بڵاوکرایەوە
دوات ناوی یەکەمەکانی پۆلی 12ی خوێندنی ئیسلامی بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدار