مووچەی ژینگەپارێزان کرا بە ٤٠٠ هەزار



بەپێی ڕاگەیەنراوی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین مووچەی ژینگەپارێزانی سنوورەکە کرا بە ٤٠٠ هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر پێداگری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کۆمپانیای بیڤان ئەسپاردە کرا بڕی ٤٠٠ چوار سەد ھەزار دینار بداتە ژینگەپارێزان، کرێی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش لە ئەستۆی کۆمپانیاکە بێت کە پرۆژەکەی بۆ ئەسپاردە کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیادکردنی مووچەی ژینگە پارێزان دوای ئەوە دێت کە پڕۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنووری شارەوانیەکانی ڕاپەڕین لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرینەوە بانگەوازی بۆ کرا، مەرجی سەرەکی بەرزکردنەوەی مووچە کرێکارەکان بوو.

ژووری بازرگانی سلێمانی قەرز بۆ کۆمپانیا بچوکەکان دابین دەکات
پێت ژووری بازرگانی سلێمانی قەرز بۆ کۆمپانیا بچوکەکان دابین دەکات
وردە سەرنج، لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەندێ لە باجەکان
دوات وردە سەرنج، لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەندێ لە باجەکان
پەیوەندیدار