د. نەرمین مەعروف: چارەسەركردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەنگاوی باشی بڕیوە



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەران دەکات و دەڵێت:” چارەسەركردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەنگاوی باشی بڕیوە و ئەو گرفتە تەكنیكی و ژمێریارییانەی كە هەبوون چارەسەركراون.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ 8ی رایگەیاند، حكومەتی عێراق داوای تەواوی زانیاریی لەسەر هێزە ئەمنییەكان كردووە، بەڵام زانیاری و داتای فەرمانبەرانی لابووە و ئەوەش وایكردووە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دوابكەوێت.

سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی کوردستان بە بەغدا وتیشی:”حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق تێروانینی جیاوازیان بۆ ئەو بابەتە هەبووە و هەرێم پێیووایە دەبێت 50%ی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بكات، بەڵام حكومەتی عێراق دەیەوێت تەواوی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی رادەستبكرێت”.

وردە سەرنج، لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەندێ لە باجەکان
پێت وردە سەرنج، لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەندێ لە باجەکان
هەر بنی زەریاکان مابوو، دەستی وێرانکاریی پێ بگات
دوات هەر بنی زەریاکان مابوو، دەستی وێرانکاریی پێ بگات
پەیوەنیدر