پلانی تیرۆرکردنی ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵا ئاشکراکرا



دەزگای ئاسایشی ھەرێم دانپێدانانی باندێکی تیرۆریستی داعش بڵاودەکاتەوە کە پیلانیان دانابوو ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵای ئەمنی تیرۆر بکەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ، زانیاری دروستی دەست کەوت لەسەر چەند گروپ و تاقمێکی تیرۆریستی داعش کە لەسنوری هەرێمی کوردستان ، لە خۆڕێکخستندان و پیلانیان داناوە بۆ ئەنجام دانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی و تیرۆرکردنی چەند فەرماندە و ئەفسەرێکی باڵای هێزە ئەمنییەکان .

دەقی بڵاوکراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

 

پاش بەدواداچوونی بەردەوام و لێکۆڵینەوەی مەیدانی ورد و شەونخونی هێزەکانمان ، بەڵگەی پێویست و دروستیان دەستکەوت بۆ پشتراستکردنەوەی زانیارییەکان و هەموو ئەو تۆمەتبارانەی گومانلێکراو بوون ، بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە بەردەوامی خرانە ژێر چاودێری وردەوەو دڵنیابووینەوە لەمەرام و پیلانەکانی تیرۆریستان کەخۆیان ئامادەکردبوو ئارامی هەرێم تێکبدەن . پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، پلانی تۆکمەدانرا بۆ دەستگیرکردنیان و لە چوارهەڵمەتی سەرکەتوودا هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش لە رۆژانی ٣ ی ٧ ی ٢٠٢٤ و دواتر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش شارەزوور ، لە پارێزگاکانی هەڵەبجە ، سلێمانی ( گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی ) ، گەرمیان ، چەمچەماڵ ١١ تیرۆریست دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە تیرۆریستانی هەرە تاوانبار و هەر سێ ئەمیری گروپ و تاقمەکان ( دیاری سەعدی – ئەمیری مەیدانی هەڵەبجەو شارەزوور ) ، ( ئیکرام خالید ناسراو بە حاجی ئیکرام – ئەمیرو سەرپەرشتیاری ناردنەدەرەوەی تیرۆریستان ) ، ( شێرکۆ عەبدوڵا – ئەمیری ئەمنی ) و ٨ تر تیرۆریستی تر بە ناوەکانی ( و . س ) ، ( ع . و ) ، ( ئ . س ) ، ( و .ئ ) ، ( ز ، ئ ) ، ( س .م ) ، ( ب . ف ) ، (دانا عوسمان ) پاش لێکۆڵینەوەی ورد دانیان بە تاوانەکانیاندا نا کە پیلانیان دانابوو ژمارەیەک فەرماندەو ئەفسەری باڵای ئەمنی و ئیداری تیرۆر بکەن و چەندین کردەوەی تری تیرۆریستی لە شارەکانی هەرێم ئەنجام بدەن . پاش بەدواداچوونی زیاتر رونبووەوە تیرۆریستی هەڵهاتوو لە وڵاتی بەریتانیا بیلال مەحمود ناسراو بە ( یاخی ) پەیوەندی بە گروپەکەوە هەبووە و ئاڕاستەی کردوون بۆ بڵاوکردنەوەی فکری ( دەوڵەتی بەناو ئیسلامی ) و توندڕەوی و تیرۆر .

تێبینی / دانپێدانانی هەر چوارتیرۆریست

١ – تیرۆریستی هەرەتاوانبار ( دیاری سەعدی – ئەمیری مەیدانی هەڵەبجەو شارەزوور.

٢ – تیرۆریست ( شێرکۆ عبدالله محمد )

٣-تیرۆریست ( دانا عوسمان)

٤- تیرۆریست ( ئیقبال سەعدی )

ئاشکراکردنی ئەم پیلانەی تیرۆریستان و شکستپێهێنانی مەرامەکانیان بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێم لە بەرئەنجامی شەونخونی و ماندووبوونی یەک مانگ کارکردنی بەردەوامی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشدا هات کە پشودرێژانە سەرکەتووبوون لە هەوڵەکانیان . وێڕای دەست خۆشی و سوپاس و پێزانینی بێپایانیشمان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە هاوکارو پشتیوانمان . دڵنیاشیان دەکەینەوە پشتیوان بەخوای گەورە هەمیشە پارێزەری ژیان و ئارامی خەڵکەخۆشەویستەکەی خۆمان دەبین .

شەقامێکی سەرەکی سلێمانی بەربەست دەکرێت
پێت شەقامێکی سەرەکی سلێمانی بەربەست دەکرێت
كەشناسی: گەرمای ڕۆژانی ڕابردوو كۆتایی هات
دوات كەشناسی: گەرمای ڕۆژانی ڕابردوو كۆتایی هات
پەیوەنیدر