بڕیاری پێدانی دەرماڵە بە خوێندكارانی خوێندنگە و پەیمانگا و زانكۆكان درا



وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری سەرۆك وەزیران بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ دەرماڵە دەدرێتە خوێندكاران لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگا و زانكۆكان و دەشڵێت: ئەو دەرماڵەیە تەنها بۆ مانگەكانی كاتی دەوامی خوێندكارانە و بڕیاری تەمویلەكەی دەرچووە و بەم زووانە بۆیان خەرج دەكرێت.

ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، سەرۆکی حکومەت لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی کار ڕێنمایی گرنگی دەرکرد سەبارەت بە دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی، لەنێویشیاندا دەرماڵەی خوێندكاران و هەروەها باشترکردنی ئەو ڕێکارانەی دەبێت وەزارەتی پەروەردە بیگرێتەبەر”.

ڕاشیگەیاندووە، “بۆ ساڵی ڕابردوو بڕی 200 ملیاری پێویست بووە و بۆ ئەمساڵیش، کە تا کۆتایی مانگی 5 هەژمار دەكرێت، پارەكەی تەمویل كراوە و بەم زووانە بۆیان خەرج دەكرێت”.

هاوكات، نەجم عوقابی، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ڕووداو-ی وتووە، “دوو ملیۆن و 300 هەزار خوێندکار لە خوێندنگە، زانکۆ و پەیمانگەکان لەو پڕۆژەیە سوودمەندن و هاوکاریی دارایی دەکرێن.”

بەگوێرەی پڕۆژەکە، خوێندكاری سەرەتایی 30 هەزار دینار، ناوەندی و ئامادەیی 50 هەزار دینار، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان 100 هەزار دینار، خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا 150 هەزار دیناریان وەکو هاوکاری پێیان دەدرێت.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت: “هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.”

ئاماژەی بەوە کرد، “ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دوێنێ بڕیاری داوە پارەی 6 مانگی ڕابردووی خوێندکارانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرج بکرێت”.

 

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە
پێت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە
پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان كەمتر دەبێتەوە
دوات پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان كەمتر دەبێتەوە
پەیوەنیدر