بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەران درا



وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان  بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی دا و سەدان ئەفسەر لێی سوودمەند دەبن.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ واژووی لە سەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد و بە پێی هەمواری نوێ، ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ عەمید، لە کاتی فەراهەمبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

وتیشی: بەو بڕیارە “داواکاری سەدان عەقید کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە وەزیر، جێبەجێ دەبێت”.

بەڕێوەبەرەکەی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: “ئەم جۆرە لە حوکمڕانی پێی دەگوترێ حکومەتی وەڵامدەرەوە، کاتێک هاووڵاتییان لە هەر چین و توێژێک داواکارییەکی ڕەوایان هەبێت و پێشکەشی بکەن، لەم جۆرە حوکمڕانییە داواکارییەکە بە وردی دیراسە دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە”.

ئاماژەشیداوە بەوەی سەدان ئەفسەر لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.

ویلیامز چارەنووسی خۆی یەکلادەکاتەوە
پێشت ویلیامز چارەنووسی خۆی یەکلادەکاتەوە
سوودمەندبوونی 200 هەزار خێزان لە بیمەی تەندروستی ڕادەگەیەنرێت
دواتر سوودمەندبوونی 200 هەزار خێزان لە بیمەی تەندروستی ڕادەگەیەنرێت
پەیوەندیدار