بەپێی ڕاگەیەندراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له گه‌رمیان جێبەجێ دەکرێت، کە کاریگهرییهكی زۆر باشی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە به گوژمەی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كات.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به گوژمه‌ی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی پاڵاوگه‌ی ئاوی (پێباز) باوه‌نوور ده‌ستیپێكرد.
باسی لەوەشکرد، ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گه‌وره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه و به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی (پێباز) باوەنوور كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر دابینكردن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌بێت، ئێستاش كاركردن تێیدا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌وڵ ده‌درێت به‌زووترین كات ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌تی دانیشتووانی سنووره‌كه.