لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فه‌رمانبه‌ران



وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەشبینین بەچارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ چەند بەرپرسێکی کۆیە و گەرمیان کۆبووەوەتەوە و چەند داواکارییەکیان جێبەجێ دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دارایی گەشبینی خۆی نیشاندا بەچارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ، بەوەش دەستکراوەتر دەبن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان و بەرەو پێشبردنی زیاتری کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا.

گۆشتی ئەفریقی بۆ بازاڕەکانی عێراق هاوردە دەکرێت
پێت گۆشتی ئەفریقی بۆ بازاڕەکانی عێراق هاوردە دەکرێت
“بەهۆی خنکانی چەند هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان چەند جارێک دابەشکردنی ئاو راگیراوە”
دوات “بەهۆی خنکانی چەند هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان چەند جارێک دابەشکردنی ئاو راگیراوە”
پەیوەندیدار