بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمی چەند هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان چەند جارێک دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی راگیراوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان چەند کەسێک خنکاون و بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمی خنکاوەکاندا ناچار لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار بەنداوەکە گیراوەتەوە بەوەش دابەشکردنی ئاو ڕاگیراوە بۆ زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی شاری سلێمانی و دەوروبەری.
بەرێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەبەر سەلامەتی گیانیان خۆیان بەدووربگرن لە دەریاچەکە.