گۆڕان لە هەولێر پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی پچڕاند



 

مەكۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان وەك هەڵوێستێك بەرامبەر بەوەی بەرامبەر بە هەڵوسوڕاوێكیان كراوە، بڕیاریدا بە پچڕاندنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و پارێزگاری هەولێر.

مەكۆی هەلێری بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی گرتنی هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەم ئەمڕۆ پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پارتی و پارێزگاری هەولێر دەپچڕێنین.

هێمن شێخانی، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەكەدا ڕایگەیاند، تیمی پارێزەرانمان ئامادەكردوە و لە بنكەی پۆلیسی توڕەق سكاڵامان تۆماركرد، بەڵام وتەیان لێ وەرنەگرتین و وتیان ئەمە پرسێكی سیاسیە.

وتیشی، “لەم حەقەی خۆمان خۆش نابین، داواكارین یاسا سەروەر بێت و ئاسایشی پارتی داوای لێبوردن لە بزوتنەوەی گۆڕان بكات”.

جەختیشی كردەوە، “ئەوەی بەرامبەر بە هەڵسوڕاوێكی گۆڕان كرا بەهیچ شێوەیەك لێی بێدەنگ نابین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە 5 ساڵی ڕابردوودا گۆڕان زۆر هەوڵیدا تاوەكو تەواوی لایەنە سیاسییەكان برا و تەبابن و ئەم بارودۆخە خراپەی بەسەر قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا هاتووە و بەسەر هاوولاتیاندا هاتووە لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری بكەین، بەڵام كێشەكان قوڵتر بوونەوە و هەندێك وایان كرد ئەوەندەی لە خەمی گیرفانیان بن، ئەوەندە لە خەمی هاووڵاتیان نەبوون و حكومەتی هەرێم ، حكومەتێكی شكستخواردوو بوو، كە نەیتوانی لە خزمەتی خەڵكی هەرێم بێت”.

بارستە هەوایەكی فێنك و شەماڵ هەرێم دەگرێتەوە
پێت بارستە هەوایەكی فێنك و شەماڵ هەرێم دەگرێتەوە
حكومەتی هەرێم چەند جۆرێكی باجی لەسەر هاووڵاتیان لابرد
دوات حكومەتی هەرێم چەند جۆرێكی باجی لەسەر هاووڵاتیان لابرد
پەیوەنیدر