دوای ٥٠ رۆژ لە توڕەبوونی سودانی نەخۆشخانەیەکی بەغدا نۆژەنکرایەوە



سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای ٥٠ رۆژ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كازمیه‌ی کرد له‌ به‌غدای پایته‌خت كه‌ پێشتر توڕه‌یی خۆی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ربڕی و داوای ده‌ستبه‌جێ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و زیاتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كازمیه‌ی فێركاری، دوای ته‌واوكردنی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاكسازی تێیدا به‌سه‌ركرده‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پێشویدا بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌ ٥٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیدا، فه‌رمانیكرد به‌ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌، به‌وه‌ش سه‌رجه‌م كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاكسازیش له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا جێبه‌جێكران، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ بخرێته‌ خزمه‌ت هاوڵاتیانه‌وه‌.

شه‌وی ١٣-١١-٢٠٢٢، محه‌مه‌د شیاع سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كازمیه‌ی كرد و توڕه‌یی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت و راشیگه‌یاند، “خوا مۆفه‌قمان نه‌كات بۆ ئه‌م خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین”.

نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە هەڵەبجەش دیاریکرا
پێت نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە هەڵەبجەش دیاریکرا
گەشتوگوزاری هەولێر: ژمارەی پێوانەییمان لەهاتنی گەشتیاردا تۆمارکرد
دوات گەشتوگوزاری هەولێر: ژمارەی پێوانەییمان لەهاتنی گەشتیاردا تۆمارکرد
پەیوەنیدر