گەشتوگوزاری هەولێر: ژمارەی پێوانەییمان لەهاتنی گەشتیاردا تۆمارکرد



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ سه‌ری ساڵی نوێدا ژماره‌ی پێوانه‌ییان له‌ هاتنی گه‌شتیاران تۆماركردوه‌، له‌ساڵی رابردوشدا نزیكه‌ی سێ ملیۆن گه‌شتیار رووی له‌و پارێزگایه‌ كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌:”به‌ گوێره‌ی دوایین ئامار، له‌ ماوه‌ی ساڵی 2022دا زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 752 هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆ و پارێزگه‌كانی عێراق و بیانی سه‌ردانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریان كردوه‌، هه‌روه‌ها ته‌نها له‌پشوه‌كانی سه‌ری ساڵی 2023شدا، 61 هه‌زار و 658 گه‌شتیار به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌چالاكییه‌كانی ساڵی نوێدا سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان كردبوو”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر سوپاسی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان دەکات و دەڵێت:”به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین له‌داهاتو پێشوازی له‌ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران بكرێت و هه‌روه‌ها باشترین خزمه‌تگوزاریشیان پێشكه‌ش بكرێت”.

دوای ٥٠ رۆژ لە توڕەبوونی سودانی نەخۆشخانەیەکی بەغدا نۆژەنکرایەوە
پێشت دوای ٥٠ رۆژ لە توڕەبوونی سودانی نەخۆشخانەیەکی بەغدا نۆژەنکرایەوە
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری
دواتر راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری
پەیوەندیدار